كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی سنووری په‌رویزخان له‌ كرماشان

86y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی خاكه‌لێوه‌ ده‌یان كه‌س له‌ كرێكارانی سنووری په‌رویزخان له‌ كرماشان به‌ هۆی په‌رداخت نه‌كردنی مه‌زایاكانیان، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخستبه‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، كرێكارانی بازاڕچه‌ی په‌رویزخان به‌ هۆی نه‌درانی مافی بیمه‌ی ته‌واو و هه‌روه‌ها زیاد نه‌كردنی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان، ده‌ستیان له‌ كار كێشاوه‌ته‌وه‌. هه‌وڵی به‌رپرسان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كرێكارانی ناڕازیی بۆسه‌ر كاره‌كانیان، بێ ئاكام مایه‌وه‌. شایانی باسه‌ كرێكاران به‌ كۆبوونه‌وه‌ و مانگرتنی ناڕه‌زایه‌تی، داوای مافه‌كانیان كردووه‌ كه‌ پێوه‌ندی به‌ ٤ ساڵ له‌وه‌پێشه‌وه‌ هه‌یه‌ به‌ڵام تا ئێستا حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه‌.