رۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی ره‌سمی ئیخراجی شیركه‌تی “سه‌نایعی فلێزی ئێران” جارێكی تر دوای رووبه‌روو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌رگا داخراوه‌كانی ئه‌م كارخانه‌یه، له‌به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی كاری رژیم له ئێسلامشههری تاران كۆبوونه‌وه.
كرێكاران وێڕای ناڕه‌زایه‌تی به ئیخراج و زیاتر له یه‌ك هه‌فته بیلاته‌كلیفی، خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به بارودۆخی شوغڵیان بوون. دوابه‌دوای ئه‌م كۆبوونه‌وه، سه‌رۆكی ئیداره‌ی كاری رژیم به حزوور له نێو كرێكاران به‌ڵێنی پێدان كه رۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه له‌گه‌ڵ مودیرعامڵی شیركه‌تی دیدار و كێشه و گرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر بكات. شایانی باسه كرێكارانی سه‌نایعی فلێزی ئێران له رۆژی شه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردۆوه له به‌رامبه‌ر ده‌رگا داخراوه‌كانی ئه‌م كارخانه‌یه كۆبوونه‌ته‌وه. له لایه‌كی دیكه‌وه مودیریه‌تی شیركه‌ت خوازیاری بازخهریدی ئیجباری كرێكاران به‌پێشینه‌ی كه‌متر له بیست ساڵه.