كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی سه‌نایعی فلێزی ئێران

90q
دوابه‌دوای پێشگیری له‌ چوونه‌ژووره‌وه‌ی ٣١٠ كرێكاری ره‌سمی كارخانه‌ی “سه‌نایعی فلێزی ئێران” و راگه‌یاندنی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م شیركه‌ته‌، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی ره‌زبه‌ر، كرێكارانی ناڕازی كۆبوونه‌وه‌.
به‌ پێی راپۆرتی “یه‌كیه‌تی ئازادی كرێكارانی ئێران”، دوابه‌دوای ئه‌م كۆبوونه‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كارخانه‌ له‌ دانیشتنێكدا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كرێكاران، رایگه‌یاند: ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكاران به‌ په‌راخت كردنی هه‌زینه‌ی ته‌ئمینی ئیجتماعی، خانه‌نشین و كرێكارانی دیكه‌ بازخه‌رید ده‌كات. به‌ڵام كرێكارانی ناڕازی حازر به‌ وڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م بارودۆخه‌ نه‌بوون و له‌سه‌ر درێژه‌دان به‌ كار و به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ داخستنی كارخانه‌كه‌ پێداگریان كرد. شایانی باسه‌ رۆژی شه‌ممه‌ دوابه‌دوای پێشگیری له‌ چوونه‌ژووره‌وه‌ی كرێكاران بۆ نێو كارخانه‌ و شكاندنی ده‌رگای كارخانه‌كه‌، هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی رژیم بۆ پێشگیری له‌ ورودی كرێكاران بۆ نێو كارخانه‌كه‌ له‌م شوێنه‌ جێگیر كران.