كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی سه‌نایعی پوششی ئێران

903
رۆژی دووشه‌ممه‌ ٦ی مانگی ره‌زبه‌ر، كرێكارانی “سه‌نایه‌عی پوششی ئێران” له‌ ره‌شت له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ داخرانی ئه‌م واحێده‌ به‌رهه‌مهێنانه‌، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان وه‌ڕێخست و خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ بۆسه‌ر كاره‌كانیان بوون.
به‌ وته‌ی ناڕازییان، هه‌ڵاتنی ره‌ئیسی كارخانه‌ و داخرانی ئه‌م واحێده‌ به‌رهه‌مێنه‌ره‌، دادگای رژیم حوكمی فرۆشی ده‌زگاكانی له‌لایه‌ن ته‌ڵه‌بكارانه‌وه‌ ده‌ركردووه‌. كرێكاران له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌م كرده‌وه‌یه‌ ده‌ڵێن: به‌م كاره‌ چیتر هیواییه‌ك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆسه‌ر كاری كرێكاران له‌ به‌رده‌مدا نییه‌. دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران، حه‌راسه‌تی سه‌نعه‌ت، مه‌عده‌ن و تجاره‌تی رژیم له‌ ئۆستانی گیلان، نوێنه‌ری شیركه‌تی سه‌رمایه‌گوزاری ئاتییه‌ ده‌ماوه‌ند و نوێنه‌‌رانی كرێكاران جه‌له‌سه‌یه‌كیان پێكهێنا. له‌م جه‌له‌سه‌یه‌ بڕیار درا تا دانیشتنێكی به‌په‌له‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ و گرفتی كرێكاران، له‌ ئۆستانداری گیلان به‌ڕێوه‌بچێت.