كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داریی یاسووج

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی شاره‌داریی یاسووج، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٠ی سه‌رماوه‌ز، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، له‌به‌رامبه‌ر بینای شاره‌داریی ئه‌مشاره‌ كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ناڕازیی وێڕای ئاماژه‌ به‌وه‌یكه‌ له‌ ئێستادا و له‌ بارودۆخی قه‌یراناوی كۆرۆنا ٩ مانگه‌ هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێنه‌دراوه‌، ده‌ڵێن: به‌هۆی دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان چیدی توانای دابین كردنی پێداویستییه‌كانی سه‌ره‌تایی ژیانیان نیی و خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی به‌رپرسان به‌ كێشه‌وگرفته‌كانیان بوون. شایانی باسه‌، جگه‌ له‌ دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، حه‌قی بیمه‌ی به‌ سه‌دان كرێكاری ئه‌م ناوه‌نده‌ ده‌وڵه‌تییه‌ به‌ سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه‌ و ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌یكه‌ ئه‌م سازمانه‌ له‌ تازه‌ كردنه‌وه‌ی ده‌فته‌رچه‌ بیمه‌كانی ئه‌م كرێكارانه‌ خۆ ببوێرێت.