كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داری بیجاڕ له‌به‌ر فه‌رمانداری

444
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی خه‌رمانان، كرێكارانی شاره‌داری بیجاڕ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی ٦ مانگ حه‌قده‌ست، له‌ به‌رده‌م فه‌رمانداری كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، كرێكارانی شاره‌داری ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان سه‌باره‌ت به‌ په‌رداخت نه‌كردنی له‌سه‌ر كاتی خۆی حه‌قده‌ست و مه‌زایا و مافی بیمه‌یان به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رده‌م فه‌رمانداری بیجاڕ به‌ گوێی به‌رپرسانی پێوه‌ندیدار گه‌یاند و داوایان له‌ شاره‌دار كرد كه‌ ئه‌مجاره‌ به‌ به‌ڵێنی خۆی سه‌باره‌ت به‌ په‌رداخت كردنی مافی بیمه‌ و حقوقه‌كانیان عه‌مه‌ڵ بكات.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →