كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داری خوڕه‌مشه‌هر

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٠ی مانگی خه‌رمانانی ١٤٠٠ی هه‌تاوی، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی شاره‌داری خوڕه‌مشه‌هر به‌ هۆی وه‌رنه‌گرتنی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌ به‌رانبه‌ر فه‌رمانداری ئه‌و شاره‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌ برد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان سه‌ره‌ڕای گۆڕێنی چه‌ند شاره‌دار ، بێ سه‌ر و بنه‌یی هێشتا له‌و شاره‌دارییه‌ به‌رده‌وامه‌ و كرێكارانی ئه‌و شاره‌دارییه‌ هه‌تا ئێستا حه‌قده‌ستی ٦ مانگی ڕابردوویان وه‌رنه‌گرتووه‌ و له‌ ساڵی ڕابردوو هه‌تا ئێستا مه‌زایا و حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ نیوه‌چڵی په‌رداخت كراوه‌شایانی باسه‌ هه‌تا ئێستا له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیمه‌وه‌ هیچ وڵامێكی داخوازی كرێكارانی مانگرتوو نه‌دراوه‌ته‌وه‌ و هۆكاری دواكه‌وتنی حه‌قده‌ستی كرێكاران بۆ نه‌بوونی پاره‌ له‌و شاره‌دارییه‌ ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ .