كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داری سنه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی گۆمرۆك

721
له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی شاره‌داری سنه‌ سه‌ر به‌ سازمانی بازیافت له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی چوار مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.
كرێكارانی شاره‌داری سنه‌ سه‌ر به‌ سازمانی بازیافت له‌ ساختمانی ژماره‌ ٢ی شاره‌داری ئه‌و شاره‌، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی چوار مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان له‌ به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی گۆمرۆك كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان و په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان بوون.