كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داری سیسه‌خت

كرێكارانی شاره‌داری سیسه‌خت رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٤ی خاكه‌ڵێوه‌، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كانیان، ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌م شاره‌داریه‌ ماوه‌ی ٩ مانگه‌ حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه‌ و شاره‌داری به‌ بیانووی نه‌بوونی نه‌قدینه‌گی  پاداش و جێژنانه‌ی ساڵی ٩٩شی په‌رداخت نه‌كردووه‌.