كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داری سنه‌

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی شاره‌داری سنه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ وه‌دینه‌هاتنی خواسته‌كانیان ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی به‌شدار بووی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ ئاست په‌رداخت نه‌كردنی ٣ بۆ پێنج مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا ده‌ربڕی و خوازیاری په‌رداختی حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی بوون. به‌ وته‌ی ناڕازییان، شاره‌داری په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كرێكاران گرتووه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركرانی لێ‌ كردوون‌، به‌ڵام كرێكاران له‌سه‌ر گه‌یشتن به‌ داواكارییه‌كانیان پێداگری ده‌كه‌ن.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →