كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شیركه‌تی ئاو و فازڵاو

966
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی ئیرنا، ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی شیركه‌تی ئاو و فازڵاوی ئه‌هواز له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی چوار مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان، له‌ به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی كاری رژیم له‌م شاره‌ كۆبوونه‌وه‌.
دوێنێ دووشه‌ممه‌ نزیكه‌ی ١٠٠ كرێكاری سه‌ر به‌ شیركه‌تی “شه‌باهه‌نگی وه‌حده‌ت” په‌یمانكاری شیركه‌تی ئاو و فازڵاوی ئه‌هواز، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ وه‌رنه‌گرتنی حقوقی چوار مانگی خۆیان له‌ به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی ته‌عاون، كار و ریفاهی كۆمه‌ڵایه‌تی رژیم له‌م شاره‌ كۆبوونه‌وه‌.