كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شیركه‌تی ئاسفاڵت تووسی فولادی ئه‌رفه‌ع

463
رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی گه‌لاوێژ، كرێكارانی شیركه‌تی په‌یمانكاری “ئاسفالت تووسی فولادی ئه‌رفه‌ع” له‌ شاری ئه‌رده‌كانی ئۆستانی یه‌زد، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی كاری رژیم كۆبوونه‌وه‌.كرێكاران به‌ هه‌ڵگرتنی په‌لاكارد، خوازیاری په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و مافه‌ دواخراوه‌كانیان بوون. به‌ وته‌ی ناڕازییان، زیاتر له‌ ٤ مانگه‌ كه‌ حه‌قده‌ست و باقی مه‌زایای كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته‌ نه‌دراوه‌. دوابه‌دوای ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی كاری رژیم به‌ ئاماده‌بوون له‌نێو كرێكارانی ناڕازی، به‌ڵێنی پێدان كێشه‌ و گرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر بكات.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →