كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شیركه‌تی سایبێر له‌ به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی كوهره‌نگ

38
كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی شیركه‌تی “سایبێر بیرگان”ی كوهره‌نگی سه‌ر به‌ پارێزگای چوار مه‌حاڵ و به‌ختیاری به‌ مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كرانی خواسته‌كانیان له‌ به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی رژیم كۆبوونه‌وه‌.
ناڕازییان دڵێن، حقوقی كرێكاران له‌ مانگی پوشپه‌ڕی پاره‌كه‌وه‌ په‌رداخت نه‌كراوه‌ و ئه‌م بابه‌ته‌ بووه‌ته‌ هۆی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی كرێكاران و ناڕه‌زایه‌تیی ئه‌وان. ناڕازییان وێڕای ئاماژه‌دان به‌ به‌دواداچوون و سه‌ردانه‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌كه‌كانیان بۆ فه‌رمانداری رژیم، ده‌ڵێن، هه‌ر جارێك به‌ڵێنی جێبه‌جێ كرانی خواسته‌كانیان له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی فه‌رمانداری و شیركه‌ت پێیان دراوه‌، به‌ڵام تا ئێستا به‌ڕێوه‌نه‌چووه‌. شیركه‌تی ساختمانی سه‌د و ته‌ئسیساتی ئابیاری سابیر له‌ ساڵی ١٣٨٣ به‌ شیركه‌تی سه‌رمایه‌گوزاری ته‌ئمینی ئیجتماعی سپێردرا.