كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شیركه‌تی كشت و كاڵی میرزا كوچه‌ك خان

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی شیركه‌تی كشتووكاڵی میرزا كوچه‌ك خان له‌ شاری خۆڕه‌مشار له‌ پارێزگای خووزستان، ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ ٢٣ی گوڵان، به‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ به‌دینه‌هاتنی خواسته‌كانیان ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و خوازیاری دامه‌زراندنی ڕێكخراوی سه‌ربه‌خۆی كرێكاری بوون.

كرێكاران له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ن كه‌هه‌بوونی ڕێكخراوی سه‌ربه‌خۆی كرێكاری یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ گه‌یشتن به‌ داخوازییه‌كانیان و هه‌روه‌ها پێش ده‌گرێت به‌ كه‌م كردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كرێكاران و بێكاركردنیان له‌ لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه‌به‌ وته‌ی كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده‌ هه‌بوونی ڕێكخراوی سه‌ربه‌خوو ئه‌منییه‌تی كاریان پێده‌دات و ده‌توانن له‌ ڕێگه‌ی ئه‌م ڕێكخراوانه‌وه‌ له‌ به‌رانبه‌ر هه‌ر چه‌شنه‌ زوڵم و زۆرێك بوه‌ستنه‌وه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →