كرێكارانی ناڕازی بێهكهدهی شیركه‌تی “كشت و سه‌نعه‌تی ره‌زه‌وی” له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان جارێكی‌تر له به‌رامبه‌ر ئۆستانداری رژیم له بجنورد كۆبوونه‌وه.به پێی راپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازی به هه‌ڵگرتنی پلاكارد له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كانیان و مافی بیمه‌كانیان، له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی رژیم كۆبوونه‌وه و خوازیاری پێراگه‌یشتن به كێشه و گرفته‌كانیان بوون. به وته‌ی كرێكاران، به هۆی دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان بۆ ماوه‌ی ١٣ مانگ، ئه‌وان ته‌نیا توانای دابین كردنی پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیانیان نییه و له بارودۆخێكی مه‌عیشه‌تی سه‌ختدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.