رۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی مانگی خه‌رمانان، سه‌دان كه‌س له كرێكارانی شیركه‌تی میللی ناوچه نه‌وتییه‌كانی جنوب له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، له به‌رده‌م ئۆستانداری رژیم له خوزستان كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی ناڕازییان، نزیك به ١١ مانگه كه حه‌قده‌ستی كرێكارانێك كه له‌سه‌ر ده‌كه‌ڵه نه‌وتییه‌كان چالاكی ده‌كه‌ن، په‌رداخت نه‌كراوه. كرێكاران رایانگه‌یاند: خاوه‌نكار، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانێك كه له ناڕه‌زایه‌تی به‌م بارودۆخه مانیان گرتبوو، له‌سه‌ر كار ئێخراج كرد. كرێكاران جه‌ختیان كرده‌وه كه له ئه‌گه‌ری پێڕانه‌گه‌یشتن به كێشه و گرفتیان، ده‌چن بۆ شاری تاران و له به‌رده‌م مه‌جلیسی رژیم كۆده‌بنه‌وه.