رۆژی دووشه‌ممه ١٨ی مانگی ره‌شه‌ممه، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی “شیركه‌ت واحێدی ئوتوبوسڕانی تاران و ده‌ورووبه‌ر” به داخوازی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی واقیعی لانیكهمی حه‌قده‌ستی كرێكاران له ساڵی ٩٤ له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی كاری رژیم كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی به هه‌ڵگرتنی پلاكاردگهلێكی وه‌كوو “كرێكاران ئازاریان هه‌یه كرێكاران كێشه‌ی حه‌قده‌ستیان هه‌یه، هێڵی هه‌ژاری سێ ملیۆن تمه‌ن حه‌قده‌ست ٧٠٠ هه‌زار تمه‌ن، منداڵی كرێكاران له ئاموزش و په‌روه‌رش بێبه‌ش ده‌بن، كۆتایی به ئه‌شكه‌نجه‌ی ئابووری بنه‌ماڵه‌ی كرێكاران بهێنن، حه‌قده‌ستی عادڵانه‌ی مافی بێ ئه‌ملا و ئه‌ولای ئێمه‌یه و ژیانی شایسته مافی ئێمه‌یه” به‌رانبه‌ر به بارودۆخی ناعادڵانه و نامرۆڤانه‌ی ئێستا ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.