رۆژی شه‌ممه ١١ی مانگی رێبه‌ندان، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له كرێكارانی قه‌دیمی وه‌زاره‌تی نیرو له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌مبوونه‌وه‌ی مافی بیمه له مه‌زایای جانبی حه‌قده‌ست، له به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی رژیم، كۆبوونه‌وه.
ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی شیركه‌ته‌كانی به‌رقی ئۆستانه‌كانی “تاران”، ئه‌لبۆرز، قۆم” له‌م كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تیه‌دا رایانگه‌یاندووه كه كه‌م نه‌كردنه‌وه‌ی مافی بیمه له باقی مه‌زایا، كه‌مبوونه‌وه‌ی موسته‌مه‌ڕی ئه‌وان له كاتی خانه‌نشینی لێده‌كه‌وێته‌وه. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، هاوینی ئه‌مساڵ ده‌وڵه‌ت له ئاكامی بڕیارنامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه له ئێستا به‌دواوه چیتر ته‌نیا له حه‌قده‌ستی پایه‌ی كرێكارانی پیشه‌یی له ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تی مافی بیمه كه‌م ده‌بێته‌وه و ئه‌م كرده‌وه‌یه لانیكه‌م له ژێر مهجموعهكانی وه‌زاره‌تی نیرو، نیگه‌رانی هه‌زار و ٥٠٠ كرێكاری به‌پێشینه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه.