كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی كارخانه‌ی خۆرشید زرێوار له‌ سنه‌

664q
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، رۆژی دووشه‌ممه‌ زیاد له‌ سه‌د كه‌س له‌ كرێكارانی كارخانه‌ی ئیسته‌كی “خۆرشید زرێوار” له‌ شاری سنه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ داخرانی ئه‌م كارخانه‌یه‌ و له‌سه‌ر كار ده‌ركرانییان، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م واحیده‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌دا كۆبوونه‌وه‌.
شایانی باسه‌ سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ حاڵێكدا كه‌ كرێكاران وه‌كوو ره‌واڵ ده‌چوونه‌وه‌ سه‌ر كار، له‌گه‌ڵ پێشگیریی حه‌راسه‌تی كارخانه‌ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌ و پێیان راگه‌یه‌ندرا كه‌ كارخانه‌ داخراوه‌ و كرێكارانیش له‌سه‌ر كار ده‌ركراون. كرێكارانی ناڕازیش به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر ده‌رگای چوونه‌ ژووره‌وه‌ی ئه‌م كارخانه‌یه‌، خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ سه‌ر كار و یه‌كلابوونه‌وه‌ی باروودۆخیان بوون