كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی كارخانه‌ی خووشه‌ ته‌یوور له‌ خوراسانی جنوبی

418
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٥ی مانگی گه‌لاوێژ، كرێكارانی كارخانه‌ی “خووشه‌ ته‌یوور” له‌ ئۆستانی خوراسانی جنوبی، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دواخرانی مه‌زایاكانیان له‌ به‌رده‌م ئۆستانداری رژیم كۆبوونه‌وه‌.نزیكه‌ی ٦ مانگه‌ كه‌ حه‌قده‌ست و مه‌زایای ئه‌م كرێكارانه‌ په‌رداخت نه‌كراوه‌. به‌ وته‌ی كرێكاران، خاوه‌نكار به‌ بیانووگه‌لێكی جیاجیا له‌ په‌رداخت كردنی مه‌زایای كرێكاران خۆده‌بوێرێت و ته‌نیا به‌ڵێنی بێ بنه‌مایان پێده‌دات. شایانی باسه‌ ئه‌مه‌ سێهه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی كارخانه‌ی خووشه‌ ته‌یوور له‌ ماوه‌ی ئه‌م مانگانه‌ی دواییدایه‌.