كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی كارخانه‌ی سامان كاشی بروجێرد

765
به‌ پێی راپۆرته‌كان، كرێكارانی بێكاركراوی كارخانه‌ی “سامان كاشی” بروجێرد، له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م كارخانه‌یه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، كرێكارانی كارخانه‌ی نیوه‌ داخراوی سامان كاشی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خۆیاندا له‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی خه‌رمانانه‌وه‌ خوازیاری په‌رداخت كردنی پێنج مانگ له‌ حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان و بوون بوونه‌وه‌ی بارودۆخه‌كانیان بوون. شایانی باسه‌، ئه‌م كارخانه‌یه‌ به‌ بیانووی نه‌بوونی بودجه‌ بۆ كڕینی مه‌وادی خاو به‌ حاڵه‌تی نیوه‌ داخراو ده‌رهاتووه‌ و زۆێك له‌ كرێكاران، به‌بێ حه‌قده‌ست بۆ مه‌ره‌خه‌سی ئیجباری نێردراون.