كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی كارخانه‌ی سیمان ئارتا له‌ ئه‌رده‌بیل

193w
كرێكارانی له‌سه‌ركارده‌ركراوی كارخانه‌ی “سیمان ئارتا”ی ئه‌رده‌بیل وێڕای بنه‌ماڵه‌كانیان و سه‌رجه‌م خه‌ڵكی ئاوایی “گۆرده‌” ی سه‌ر به‌ شارستانی “نه‌مین” له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ هه‌وڵی خاوه‌نكار سه‌باره‌ت به‌ ده‌ركرانی ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی دانیشتووی ئه‌م ئاواییه‌، كۆبوونه‌وه‌.
ناڕازییان به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رانبه‌ر باسكۆڵی ئه‌م كارخانه‌یه‌، خۆیان له‌ باركردنی سیمان به‌ كامیۆنه‌كان بواردووه‌. ئه‌م دووهه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵكی ئاوایی “گۆرده‌” له‌ به‌رانبه‌ر كارخانه‌ی “سیمان ئارتا” ی ئه‌رده‌بیل له‌ ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند هه‌فته‌ی دواییدایه‌. پێشتریش له‌ رۆژانی كۆتایی ساڵی ٩٣ و له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان، كرێكاران خۆیان گه‌یانده‌ مه‌حوه‌ته‌ی كارخانه‌كه‌ و له‌ نێوان ئه‌وان و نیگه‌هبانه‌كان تێكهه‌ڵچوون هاته‌ ئاراوه‌