كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی كارخانه‌ی سه‌نایه‌عی ئاهه‌ن و فولادی دره‌خشان

346
رۆژی سێشه‌ممه‌ ٦ی مانگی گه‌لاوێژ، ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی كارخانه‌ی سه‌نایه‌عی ئاهه‌ن و فولادی “دره‌خشان” له‌ ئه‌راك له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ستی دواخراویان كۆبوونه‌وه‌.كرێكارانی ناڕازی خوازیاری په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و هه‌روه‌ها باقی مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون. به‌ وته‌ی كرێكاران، خاوه‌نكار زیاتر له‌ ٣ مانگه‌ كه‌ حه‌قده‌ست، جه‌ژنانه‌ و پاداشتی كرێكارانی په‌رداخت نه‌كردووه‌. شایانی باسه‌ كرێكاران رایانگه‌یاند: تا كاتی گه‌یشتن به‌ خواسته‌كانیان و په‌رداخت كردنی مه‌زایاكانیان، درێژه‌ به‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌یان ده‌ده‌ن.