كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی كارخانه‌ی فولادی یاسوج

330q
به‌ پێی راپۆرته‌كان‌، سه‌رله‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه‌ كرێكارانی كارخانه‌ی فولادی “بۆیر سه‌نعه‌تی یاسوج”، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی ٨ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان، له‌ به‌رامبه‌ر ئۆستانداری كۆهگیلویه‌ و بۆیر ئه‌حمه‌د كۆبوونه‌وه‌.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، كرێكاران به‌ په‌رداخت نه‌كردنی ٨ مانگ حه‌قده‌سته‌ دواخراوكانیان له‌ لایه‌ن خاوه‌نكاری ئه‌م كارخانه‌یه‌، ناڕازیین. ئه‌م كرێكارانه‌ له‌ ساڵی ٩٠وه‌ تا ئێستا جه‌ژنانه‌، سه‌نه‌وات، پاداش و ئیزافه‌كاریان پێنه‌دراوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه‌ خاوه‌نكار هه‌ڕه‌شه‌ی ئیخراجی له‌ كرێكاران كردووه‌، به‌ڵام ئه‌وان رایانگه‌یاند: تا كاتی ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به‌ ماف و مه‌زایاكانیان، درێژه‌ به‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان ده‌ده‌ن.