كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی كارخانه‌ی كۆنستانتره‌ی سه‌نگی ئاهه‌نی ئه‌سه‌دئاباد

608 q
رۆژی شه‌ممه‌ پێنجی مانگی به‌فرانبار، كرێكارانی كارخانه‌ی كۆنستانتره‌ی سه‌نگ ئاهه‌نی شارستانی “ئه‌سه‌د ئاباد” له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ئیخراجی خۆیان و هاوكاره‌كانیان، له‌به‌ر فه‌رمانداری رژیم له‌م شارستانه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.
كرێكارانی ناڕازی له‌م كۆبوونه‌وه‌دا رایانگه‌یاندووه‌: “خاوه‌نكاری كارخانه‌ی كۆنستانتره‌ی سه‌نگ ئاهه‌ن به‌ بیانووی دابه‌زینی نرخی سه‌نگ ئاهه‌ن، له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا ٢٠ كرێكاری له‌ كار ئیخراج كردووه و به‌نیازیشه‌ ٢٠ كه‌سی دیكه‌ له‌ كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده‌ ئیخراج بكات.”