كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی كارخانه‌ی مۆرغی كه‌سیم

25
رۆژی دووشه‌ممه‌ ١ی مانگی پۆشپه‌ڕ، كرێكارانی كارخانه‌ی “مۆرغی كه‌سیم”، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، له‌ به‌رده‌م فه‌رمانداری رژیم له‌ شاری “ئاستانه‌ی ئه‌شره‌فیه‌” له‌ ئۆستانی گیلان كۆبوونه‌وه‌.به‌ وته‌ی ناڕازییان، زیاتر له‌ ٦ مانگه‌ كه‌ حه‌قده‌ست و باقی مه‌زایای كرێكاران په‌رداخت نه‌كراوه‌ و هه‌ر ئه‌م‌ بابه‌ته‌ ئه‌وانی خستۆته‌ ژێر گوشاره‌وه‌. شایانی باسه‌ ئه‌مه‌ دووهه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی “مۆرغی كه‌سیم” له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردووه‌.