كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی كاغه‌زسازی كارون

566t

رۆژی سێشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی ره‌شه‌ممه‌، كرێكارانی “كاغه‌ز سازی كارون” له‌ كاردانه‌وه‌ به‌ چوار ساڵ بێلاتكلیفی خۆیان له‌ به‌رامبه‌ر فه‌رمانداری رژیم له‌ “شوشته‌ر”، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.
كرێكارانی به‌شدار له‌م كۆبوونه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌ رایانگه‌یاند: “بڕیار بوو دوای ئه‌وه‌یكه‌ كارخانه‌ی كاغه‌زسازی كارونی شوشته‌ر راده‌ستی به‌شی خسووسی بكرێت، ئه‌م ناوه‌نده‌ به‌رهه‌ههێنه‌ره‌ ده‌ستبه‌جێ كرێكارانی پێشووی خۆی دابمه‌زرێنێته‌وه‌ و سه‌رله‌نوێ كار و چالاكییه‌كانی ده‌ستپێبكاته‌وه‌. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای گوشار و كێشه‌ و گرفتی به‌ڕێچوونی ژیانی كرێكاران، تا ئێستا هیچ كامه‌یان بۆسه‌ر كار بانگ نه‌كراونه‌ته‌وه‌.” شایانی باسه‌، ئه‌م كارخانه‌یه‌ له‌ ساڵی ٨٩وه‌ به‌ بیانووی گه‌لێك كیشه‌ و گرفت، داخرا و كرێكارانی بێكار بوون و دوای یه‌كساڵ، راده‌ستی به‌شی خسووسی كرا. دوابه‌دوای ئه‌م رووداوه‌، ٢٣٠ كرێكاری قه‌راردادی شاغڵ له‌م كارخانه‌یه‌ كه‌ بێكار بوون له‌ ساڵی ٨٩وه‌ تا ئێستا چاوه‌ڕێی ده‌ستپێكی سه‌رله‌نۆی كار له‌م كارخانه‌یه‌ و سه‌رله‌نوێ دامه‌زراندنه‌وه‌یانن.