كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی مسی ئۆستانی كرمان

510
كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی مسی ئۆستانی كرمان له‌به‌رامبه‌ر ده‌فته‌ری ناوه‌ندی ئه‌م شیركه‌ته‌ له‌ تاران و وه‌زاره‌تی سه‌نعه‌ت و مه‌عده‌نی رژیم له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ قه‌راردادی كاتی و نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، تا شه‌وی یه‌كشه‌ممه درێژه‌ی كێشا.به‌ پێی راپۆرته‌كان، ٥٠٠ كه‌س له‌ كرێكارانی شیركه‌ته‌كانی سه‌ربه‌ مس، له‌ شاره‌ جیاجیاكانی ئۆستانی كرمان له‌ به‌رامبه‌ر ده‌فته‌ری ناوه‌ندی ئه‌م شیركه‌ته و هه‌روه‌ها له‌ به‌رامبه‌ر ده‌فته‌ری وه‌زاره‌تی سه‌نعه‌ت و مه‌عده‌نی رژیم تا سه‌ره‌تای شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ بۆ ده‌هه‌مین جاری به‌رده‌وام كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست. ئه‌م كرێكارانه‌ كه‌مته‌رخه‌می كاربه‌ده‌ستانی رژیم به‌ كیشه‌ و گرفته‌كانیان، به‌ هۆكاری به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م مانگرتنه‌ ناولێبرد.