كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی مسی سه‌رچشمه‌

685
به‌ پێی راپۆرته‌كان، جێبه‌جێ نه‌كردنی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه‌ كاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی سه‌نعه‌ت، مه‌عده‌ن و بازرگانی رژیم دابوویان، جارێكی دیكه‌ كرێكارانی مسی سه‌رچشمه‌ی كرمانی به‌ره‌و تاران برد.نزیكه‌ی ١٥٠ كرێكاری مسی سه‌رچشمه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی سه‌نعه‌ت، مه‌عده‌ن و تیجاره‌تی رژیم له‌ تاران، سه‌باره‌ت به‌ په‌رداخت نه‌كردنی دوو مانگ حه‌قده‌ستی دواخراو، ئاستی نزمی حه‌قده‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها له‌ نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی شوغڵیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. جێگای وه‌بیرهێناوه‌یه‌ كه‌ ئه‌م كرێكارانه‌ مانگی رابردوویش له‌ هه‌مان كرده‌وه‌دا بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی رۆشتبوونه شاری‌ تاران، كه‌ به‌ به‌ڵێنی جێگری وه‌زیری سه‌نایع سه‌باره‌ت به‌ پێڕاگه‌یشتن به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان، به‌ شێوه‌ی كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ شوێنه‌كانی خۆیان.