كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی مه‌عده‌نی قشڵاقی ئازاد شه‌هر

511 (1)
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌، ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی مه‌عده‌نی “قه‌شڵاق”ی ئازادشه‌هر له‌ به‌رامبه‌ر ئیستگای مه‌عده‌نی ئه‌م شاره‌، كۆبوونه‌وه‌.به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ته‌سنیم” ٤٠٠ كه‌س له‌ كرێكارانی مه‌عده‌نی قه‌شڵاق”ی ئازادشه‌هر له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كانیان، كاری ئه‌م مه‌عده‌نه‌یان ته‌عتیل كرد و له‌ به‌رامبه‌ر ئیستگای مه‌عده‌ن مانیان گرت. كرێكارانی مه‌عده‌نی قه‌شڵاق رایانگه‌یاند: زیاتر له‌ ٧ مانگه‌ كه‌ حه‌قده‌ستیان پێنه‌دراوه‌ و هیچ كاربه‌ده‌ستێك، و‌ڵامده‌ره‌وه‌ی كێشه‌ و گرفتی كرێكارانی ئه‌م مه‌عده‌نه‌ نییه‌.