كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی مه‌عده‌نی ئه‌لبۆرزی شه‌رقی

201q
رۆژی دووشه‌ممه‌، هه‌زار كرێكاری مه‌عده‌نی ئه‌لبۆرزی شه‌رقی وێڕای بنه‌ماڵه‌كانیان به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ده‌فته‌ری نوێنه‌ری مه‌جلیسی رژیم له‌ شاهروود خوازیاری كۆتایی هێنان به‌ خسوسی سازی ئه‌م ناوه‌نده‌ مه‌عده‌نییه‌ بوون.
خۆپیشانده‌ران خوازیاری راگرتنی سپاردنی زه‌وییه‌كانی مه‌عده‌نی ئه‌لبۆرزی شه‌رقی به‌ شاره‌داری شاهروود بوون. دوابه‌دوای خۆپیشاندانی كرێكارانی مه‌عده‌نه‌كانی شیركه‌تی به‌ردی خه‌ڵووزی ئه‌لبۆرزی شه‌رقی به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوونی مه‌زایا ره‌واكانیان، كرێكاران و كارمه‌ندانی ساختمانی ناوه‌ندی ئه‌م شیركه‌ته‌ش مانیان گرت و به‌ كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ناڕازییه‌وه‌ په‌یوه‌ست بوون. ئه‌مه‌ چه‌نده‌مین جار له‌ ماوه‌ی ئه‌م هه‌فتانه‌ی دواییه‌ كه‌ كرێكارانی مه‌عده‌نی ئه‌لبۆرزی شه‌رقی له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ سپاردنی به‌شێك له‌ دامه‌زراوه‌ی ریفاهی و خه‌ده‌ماتی ئه‌م ناوه‌نده‌ مه‌عده‌نییه‌ كه‌ شوێنی دانیشتنی كرێكارانه‌، مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی وه‌ڕێده‌خه‌ن. به‌ وته‌ی كرێكاران، درێژه‌ی ره‌وتی ئه‌م سپاردنه‌ به‌ به‌شی خسوسی، بێكاری زیاتر له‌ هه‌زار كرێكاری لێده‌كه‌وێته‌وه‌.