كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵووزی پابدانای جنوبی

207q
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی ئیلنا، ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵووزی “پابدانای جنوبی” له‌ كرمان، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، سه‌رله‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ نزیكه‌ی ٤٠ كرێكاری مه‌عده‌نی پابدانای جنوبی زه‌ره‌ندی كرمان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی ٣ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان و هه‌روه‌ها نادیار بوونی كاتی په‌رداخت كردنی ئه‌م قه‌رزه‌، له‌ نێو مه‌عده‌نی پابدانای جنوبی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ ئه‌م كرێكارانه‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردووش له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخستبوو.