كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی موخابه‌راتی ئاواییه‌كان

414
رۆژی چوارشه‌ممه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی شیركه‌تی موخابه‌راتی روستایی ئۆستانه‌كانی: خوزستان، گیلان، ئیلام و كوردستان به‌ره‌و شاری تاران وه‌ڕێكه‌وتن و جارێكی تر له‌ به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی رژیم كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان وه‌ڕێخست. به‌ وته‌ی ناڕازییان، چه‌ند مانگێكه‌ كه‌ حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان پێنه‌دراوه‌ و به‌رپرسانی پێوه‌ندیداریش وڵامی كرێكاران ناده‌نه‌وه‌ و كێشه‌ و گرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر ناكه‌ن. ئه‌م كرێكارانه‌ هه‌روه‌ها جێبه‌جێ نه‌كردنی ماده‌ی ٨٣ی “قانونی ته‌نزیمی به‌شێك له‌ یاسا و رێساكانی ماڵی ده‌وڵه‌ت”، ناڕازیین. ئه‌م ماده‌یه،‌ شیركه‌تی موخابه‌راتی ئێران ناچار ده‌كات تا له‌گه‌ڵ كرێكارانی ناوه‌ندی موخابه‌راتی ئاواییه‌كان قه‌راردادی راسته‌وخۆ ببه‌ستێت و تا كاتی خانه‌نشینی بیمه‌یان بكات. جێگای ئاماژه‌یه‌، له‌ حاڵی حازردا زیاتر له‌ ٧ هه‌زار كرێكار له‌ نزیكه‌ی ٩ هه‌زار ناوه‌ندی موخابه‌راتی ئاواییه‌كانی سه‌رتاسه‌ری ئێران كار ده‌كه‌ن كه‌ زۆربه‌یان بیمه‌ و قه‌راردادی ره‌سمی كاریان نییه‌.