كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی مۆرغداریی ئامۆل له ‌به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی

218w
كرێكارانی یه‌كێك له‌ شیركه‌ته‌ مۆرغدارییه‌كانی شارستانی ئامۆل هه‌ڵكه‌وتوو له‌ ئۆستانی مازه‌نده‌ران له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ پێنه‌درانی حقوق و مه‌زایاكانیان، له ‌به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی رژیم كۆبوونه‌وه‌.
كرێكاران ده‌ڵێن، ماوه‌ی زیاد له‌ ٦ مانگه‌ كه‌ حقوق و مه‌زایاكانمان په‌رداخت نه‌كراوه‌. ناڕازییان، وێڕای ئاماژه‌ به‌ كێشه‌و گرفتی به‌ڕێچوونیان، خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی هه‌رچی خێراتر به‌ كێشه‌وگرفته‌كانیان بوون