كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی پاڵاوگه‌ی گازی “فه‌جری جه‌م”

كرێكارانی پاڵاوگه‌ی گازی “فه‌جری جه‌م له‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی خه‌رمانان، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ له‌ خواره‌وه‌بوونی ئاستی حه‌قده‌ست و دۆخی ناله‌باری كاری ده‌ستیان له‌ كار كێشایه‌وه‌ و له‌ شوێنی كاره‌كه‌یان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌ برد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازی خوازیاری لابردنی كاركردنی زۆره‌ملی جیا له‌ هه‌شت كاتژمێری كاری خۆیان و یه‌كسان كردنی حه‌قده‌ستی مانگانه‌ی ئه‌وان له‌گه‌ڵ هاوپیشه‌ییه‌كانیان له‌ شیركه‌ته‌كانی دیكه‌ بوونجێی ئاماژه‌یه‌ سه‌ره‌ڕای به‌ڕێوه‌ بردنی چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له‌ مانگه‌كانی پێشوودا، به‌ڵام هه‌تا ئێستا له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و پاڵاوگه‌یه‌ هیچ هه‌نگاوێك بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئه‌و كرێكارانه‌ نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *