كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی په‌یمانیی مه‌عده‌نی ئه‌لبورزی شه‌رقی

490
رۆژی شه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی گه‌لاوێژ، مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی نزیكه‌ی ١٢٠ كه‌س له‌ كرێكارانی “مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵوزی ئه‌لبورزی شه‌رقی”، له‌ كاردانه‌ به‌ دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، چووه‌ نێو سێهه‌مین رۆژی به‌رده‌وامی خۆیه‌وه‌.مانگرتنی كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده‌ مه‌عده‌نییه‌ له‌ “ته‌زه‌ره‌”ی ئۆستانی سمنان، سه‌رله‌به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی گه‌لاوێژ، ده‌ستیپێكرده‌وه‌ و تا ئه‌مرۆ درێژه‌ی كێشاوه‌. به‌ وته‌ی كرێكارانی ناڕازی: دواخرانی حه‌قده‌ستی كرێكارانی په‌یمانی به‌ بێ حێساب كردنی حه‌قده‌ستی مانگی گه‌لاوێژ، ده‌گاته‌ سێ مانگ كه‌ تا ئێستا به‌ بیانووی نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی ماڵی، په‌رداخت نه‌كراوه‌. هه‌روه‌ها په‌یمانكاری ئه‌لبورزی شه‌رقی، بیمه‌ی كرێكارانی په‌یمانی ئه‌م مه‌عده‌نه‌ی به‌ته‌واوه‌تی به‌ سازمانی ته‌ئمین ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كردووه‌، به‌م بۆنه‌وه‌ پێشینه‌ی بیمه‌یی ئه‌م كرێكارانه‌ به‌ره‌وڕووی گه‌لێك كێشه‌ و گرفت بۆته‌وه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →