كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی په‌یمانی وه‌رزشگای ئازادی

364q
رۆژی سێشه‌ممه‌ ٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی په‌یمانی مه‌جموعه‌ی وه‌رزشی ئازادی له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ به‌دحیسابی خاوه‌نكاری پێشوو، له‌ به‌رده‌م ساختمانی ئیداری وه‌رزشگای ئازادی تاران كۆبوونه‌وه‌.
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی ئیلنا، ئه‌م كرێكارانه‌ كه‌ پێش له‌ مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ له‌ شیركه‌تی په‌یمانكاری “وه‌رزشی یارانی ئێرانیان” كاریان ده‌كرد، رایانگه‌یاند: په‌یمانكاری پێشوو به‌ بێ ئه‌وه‌یكه‌ مه‌زایاكانی نزیكه‌ی ١٠٠ كرێكار په‌رداخت بكات، له‌ مه‌جموعه‌ی وه‌رزشگای ئازادی چۆته‌ ده‌ره‌وه‌. به‌ وته‌ی خۆپیشانده‌ران، په‌یمانكاری پێشوو سه‌ره‌ڕای مه‌زایای دواخراو كه‌ به‌ كرێكارێك پێنج تا شه‌ش میلیون قه‌رزداره‌، له‌ په‌رداخت كردنی مافی بیمه‌ و باقی مه‌زایای كرێكاران خۆی بواردووه‌.