كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی پۆست به‌رق له‌ به‌رامبه‌ر سازمانی مودیریه‌ت

346q
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ئه‌وه‌ڵی مانگی سه‌رماوه‌ز، سه‌دان كرێكاری شاغڵ له‌ شیركه‌ته‌كانی به‌رقی ناوچه‌یی سه‌رتاسه‌ری وڵات له‌ به‌رامبه‌ر ساختمانی سازمانی مودیریه‌ت و به‌رنامه‌ڕێژی رژیم كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری دامه‌زراندنیان به‌ شێوه‌ی ره‌سمی له‌م شیركه‌تانه‌ بوون.
ئه‌م كرێكارانه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری وڵات به‌ نوێنه‌رایه‌تی له‌ نزیكه‌ی پێنج هه‌زار كه‌س له‌ هاوكاره‌كانیان، به‌ مه‌به‌ستی به‌دواداچوونی مه‌زایا ره‌واكانیان چوونه‌ته‌ شاری تاران. به‌ وته‌ی ناڕازییان، قه‌راردادی كاری ئه‌وان یه‌كساڵه‌ ده‌به‌سترێت و خاوه‌نكار هیچ ته‌زمینێك بۆ درێژكردنه‌وه‌ی پیشه‌كانیان پێی نادات، ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ مامناوه‌ندی پێشینه‌ی كاریی كرێكاران ده‌گاته‌ نزیكه‌ی ١٥ ساڵ. كرێكاران هه‌روه‌ها به‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بێبه‌ش كرانی ئه‌وان له‌ مه‌زایای پیشه‌یی، ده‌ڵێن: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه‌ له‌ پیشه‌ سه‌خت و زیانباره‌كان كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی رژیم له‌گه‌ڵ خانه‌نشینی پێش به‌ كاتی دیاریكراوی كرێكاران ره‌زامه‌ندی ده‌رنابڕێت. شایانی باسه‌ كرێكارانی پۆسته‌كانی فشار قه‌وی پێشتریش كۆبوونه‌وه‌گه‌لێكی هاوشێوه‌یان له‌ به‌رده‌م مه‌جلیس، وه‌زاره‌تخانه‌كانی نیروو و كاری رژیم به‌ڕێوه‌بردبوو.