كۆبوونه‌وه‌ی كرێكاران له‌ به‌رامبه‌ر فه‌رمانداری كاشان

413
رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٤ی مانگی گه‌لاوێژ، سه‌دان كه‌س له‌ كرێكارانی ژن و پیاو كه‌ له‌م مانگانه‌ی دواییدا له‌ شارۆچكه‌ پیشه‌سازییه‌كانی كاشان له‌سه‌ركار ئێخراج كراون، له‌ به‌رامبه‌ر فه‌رمانداری رژیم له‌م شاره‌، كۆبوونه‌وه‌. كرێكاران له‌ ئێخراج و بێكار بوونیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به‌م بارودۆخه‌ن. دوابه‌دوای ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌، هێزه‌ ئینتیزامییه‌كانی رژیم به‌ ئاماده‌بوونیان له‌و شوێنه‌ بڵاوه‌یان به‌ ناڕازییان كرد، به‌ڵام كرێكاران له‌ به‌رامبه‌ر هێرشی مه‌ئموران خۆڕاگریان كرد و درێژه‌یان به‌ كۆبوونه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌یان دا.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →