له ماوه‌ی رۆژانی رابروودا، زیاتر له ٥٠ كه‌س له كرێكاران و كارمه‌ندانی ره‌سمی كارخانه‌ی “پێترۆشیمی ئیسفه‌هان”، له ناڕه‌زایه‌تی به بارودۆخی نادیاری قه‌رارداد و دواخرانی چه‌ندین ساڵه‌ی مافی بیمه، له به‌رده‌م مه‌جلیس رژیم كۆبوونه‌وه.یه‌كێك له كرێكارانی به‌شدار له‌م كۆبوونه‌وه‌یه راگه‌یاند: “له ساڵی ٨٢ به‌بێ ئهوهیكهی بارودۆخی قه‌راردادی ئێمه له‌گه‌ڵ شیركه‌تی نه‌وتی دیاری بكرێت، راگه‌یندرا كه له ئێستاوه بۆ كارخانه‌ی پێترۆشیمی ئێسفه‌هان كار ده‌كه‌ین و تا ئێستا هه‌رچی هه‌وڵمان داوه نه‌ماتوانیوه بارودۆخی قهراردادهكهمان رۆن بكینه‌وه. پێترۆشمی ئیسفه‌هان چه‌ندین ساڵ پاش خسووسی سازی به‌هۆی كێشه و گرفتی ماڵی له‌گه‌ڵ سندوقی خانه‌نشینی نه‌وت، له په‌رداختی سه‌همی مافی بیمهكانمان خۆده‌بوێرێت. كاتێكیش سه‌ردانی وه‌زارتی نه‌وت ده‌كه‌ین، ده‌ڵێن ئێمه له‌گه‌ڵ شیركه‌تی ئێوه پێوندی ئێستخدامیمان نییه و ئه‌م كێشه و گرفته هیچ پێوندێكی به ئێمه‌وه نییه.”