كۆبوونه‌وه‌ی كه‌شاوه‌رزانی خه‌سارپێگه‌یشتوو له‌ كرماشان

734
کۆمەڵێک لە جووتیارانی شاری کرماشان پاش لافاو و زیانێکی بەرچاو کە لێیان کەوتووە لە بەردەم ئیدارەی جەھادی كه‌شاوه‌رزی ئه‌و شاره‌، کۆبوونەوە و خوازیاری قەرەبوو کردنەوەی خەسارەته‌کانیان بوون.
بە پێی ھەواڵه‌كان، رۆژی دوشەممەی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ژمارەیەک لە كه‌شاوه‌رزانی ئۆستانی كرماشان كه‌ به‌ هۆی بارینی به‌خۆڕی باران و هه‌ستانی لافاو زیانێكی به‌رچاو به‌ ره‌ز و باخه‌كانیان گه‌یشتبوو، له به‌رده‌م ئیداره‌ی جه‌هادی كه‌شاوه‌رزی رژیم له‌ شاری كرماشان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست و خوازیاری قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی خه‌ساره‌ته‌كانیان بوون.