كۆبوونه‌وه‌ی كه‌شاوه‌رزان له‌ ئیسفه‌هان

190w
رۆژی سێشه‌ممه‌ ١٠ی مانگی خاكه‌لێوه‌، كۆمه‌ڵێك له كه‌شاوه‌رزانی شاری ئیسفه‌هان له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ به‌رنه‌دانه‌وه‌ی ئاوی رووباری “زایه‌نده‌ روود”، له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداری ئه‌مشاره كۆبوونه‌وه‌.
به‌ پێی راپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنی كاربه‌دستان سه‌باره‌ت به به‌رنه‌دانه‌وه‌ی ئاوی كشتوكاڵی به‌هاره‌ی كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هانی له رێكه‌وتی ١٠ی خاكه‌كێوه‌، به‌ڵام تا ئێستا هیچ هه‌وڵێك بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ نه‌دراوه‌. كه‌شاوه‌رزانی ئێسفه‌هان وێڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی، سه‌باره‌ت به كه‌مته‌رخه‌میی و خه‌مساردیی كاربه‌ده‌ستان له‌م بواره‌دا، خوازیاری پێراگه‌یشتن به‌ بارودۆخیان بوون.