كۆبوونه‌وه‌ی لاوان و كرێكارانی بێكار له‌ سیراف

573y
ژماره‌یه‌ك له‌ لاوان و كرێكارانی بێكار له‌ شاری سیراف هه‌ڵكه‌وتوو له‌ كه‌نگانی ئۆستانی بوشێهر، له‌ به‌رامبه‌ر ئاته‌ش نێشانی وروودیی ئه‌م شاره‌ كه‌ سه‌ربه‌ ناوچه‌ی “تایبه‌تی پارس”ه‌ كۆبوونه‌وه‌.لاوان و كرێكاران له‌به‌ر دانه‌مه‌زراندنیان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئاته‌ش نیشانی و هه‌روه‌ها ناوه‌نده‌ به‌رهه‌مهێنانه‌كانی دیكه‌، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست. لاوانی هه‌ڵوه‌دای كار، خوازیاری ئه‌وه‌ن كه‌ له‌ سه‌نایه‌عه‌ پێوه‌ندیداره‌كانی ناوچه‌ی تایبه‌ت له‌ شاری كه‌نگان و به‌ تایبه‌ت له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌وروبه‌ری شاری “سیراف”، دابمه‌زرێن. شایانی باسه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردووشدا لاوانی “عه‌سه‌لویه‌” له‌ به‌رامبه‌ر ده‌فته‌ری ئیداره‌ی ئیشتغاڵی ناوچه‌ی تایبه‌تی پارس، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخستبوو.