كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نگرانی ئاشتی له‌ ستانبۆل

230
به‌ پێی راپۆرته‌كان، هه‌زاران كه‌س له‌ خه‌ڵكی توركیه‌ به‌ به‌شداری له‌ خۆپیشاندانی ئاشتی، خوازیاری كۆتایی هاتن به‌ توندوتیژی بوون.ناڕازییان به‌ ره‌خنه‌ له‌ ده‌وڵه‌تی “ره‌جه‌ب ته‌یێب ئه‌ردۆغان” به‌ بۆنه‌ی هێرشی نیزامی له‌دژی “پ ك ك” له‌ توركیه‌ و باكووری كوردستانی عێراق، خوازیاری ئه‌وه‌ بوون كه‌ سه‌رله‌نوێ وتووێژی ئاشتی ده‌ستپێبكاته‌وه‌. شایانی باسه‌، له‌ جه‌ریانی هێرشی ئاسمانی ئه‌رته‌شی توركیه‌ بۆ سه‌ر بنكه‌ و باره‌گاكانی “پارتی كرێكارانی كوردستان” له‌ باكوری كوردستانی عێراق له‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كوژران و بریندار بوون.