كۆبوونه‌وه‌ی موربیانی پێش ده‌بستانی له‌ به‌رامبه‌ر مه‌جلیس

319
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٤ی مانگی گه‌لاوێژ، ژماره‌یه‌ك له‌ موربیانی پێش ده‌بستانی له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بارودۆخی ئێستخدامی خۆیان، له‌ به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی رژیم كۆبوونه‌وه‌.یه‌كێك له‌م خۆپیشانده‌رانه‌ به‌ پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه‌یكه‌ ئه‌مه‌ چه‌نده‌مین جاره‌ كه‌ موره‌بیانی پێش ده‌بستانی له‌ به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی رژیم كۆده‌بوونه‌وه‌، رایگه‌یاند: “ئێمه موربیانی پێش ده‌بستانی چه‌ندین ساڵه‌ كه له‌گه‌ڵ ئاموزش و په‌روه‌رش قه‌راردادمان هه‌یه‌ و خوازیاری ئه‌وه‌ین كه‌ ئاموزش و په‌روه‌رش به‌ ئه‌وله‌ویه‌ت و به‌ بێ به‌ڕێوه‌بردنی ئازموون، ئێستخدامان بكات. ئاموزش و په‌ره‌رش به‌نیازه‌ كه‌ له‌م پێوه‌نده‌دا ئازموونی ئێستخدامی به‌رێوه‌ببات، به‌ڵام ئێمه خوازیاری ئه‌وه‌ین كه‌ به‌ بێ به‌رێوه‌چوونی ئازموون و به‌ ئه‌وله‌ویه‌تی پێشینه‌ی كاریی، ئێستخدام بكرێین.”

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →