رۆژی دووشه‌ممه ٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ژماره‌یه‌ك له موره‌بیانی پێش ده‌بستانی به مه‌به‌ستی به‌دواداچوونی مه‌زایاكانیان بۆ چه‌نده‌مین جار له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فتانه‌ی دواییدا له به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی رژیم كۆبوونه‌وه.
موره‌بیانی ناڕازی كه زیاتر له یه‌ك ده‌یه له ته‌مه‌نی خۆیان بۆ كاری ئاموزشی ته‌رخان كردووه، خوازیاری گۆڕانكاری وه‌زعیه‌تی شوغڵیان و دامه‌زراندنیان له ئیداره‌ی ئاموزش و په‌روه‌رش به سه‌رنجدان به پێشینه‌ی كاریانن. موره‌بیانی پێش ده‌بستانی و موره‌بیانی حه‌قولته‌دریسی سه‌رتاسه‌ری وڵات به سه‌فه‌ر بۆ شاری تاران و كۆبوونه‌وه‌ی یه‌ك له‌دوای یه‌ك له به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی رژیم، خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به بارودۆخی شوغڵیان بوون.