كۆبوونه‌وه‌ی موره‌بیانی پێش ده‌بستانی تاران و ئه‌لبۆرز

400
رۆژی سێشه‌ممه‌ ١٣ی مانگی گه‌لاوێژ، ژماره‌یه‌ك له‌ موره‌بیانی مه‌هدكوده‌ك و پێش ده‌بستانی تاران و ئۆستانی ئه‌لبۆرز، له‌ به‌رده‌م ساختمانی ناوه‌ندی وه‌زاره‌تی ئاموزش و په‌روه‌رشی رژیم له‌ تاران كۆبوونه‌وه‌.
موره‌بیان سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی ئاموزش و په‌روه‌رش بۆ دامه‌زراندنی موره‌بیانی مه‌هد كوده‌كه‌كان ناڕازیین. به‌ وته‌ی موعه‌لیمانی ناڕازی، وه‌زاره‌تی ئاموزش و په‌روه‌رشی رژیم، مه‌رجی دامه‌زراندنی ئه‌م موعه‌لیمانه‌ی به‌شداری له‌ ئازموون و وه‌رگرتنی نومره‌ی باڵا راگه‌یاندووه‌. شایانی باسه‌، موره‌بیانی پێش ده‌بستانی چه‌ندین جاری به‌رده‌وام له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ شێوه‌ی دامه‌زراندنیان كۆبوونه‌وه‌یان وه‌ڕێخستبوو و خوازیاری ئێستخدام كردنیان به‌ شێوه‌ی ره‌سمی، له‌ وه‌زاره‌تی ئاموزش و په‌روه‌رش بوون.