رۆژی دووشه‌ممه ژماره‌یه‌ك له موعه‌لیمان و فه‌رهه‌نگیانی خانه‌نشین كرا‌و بۆ چه‌نده‌مین جاری به‌رده‌وام له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا له ناڕه‌زایه‌تی به بارودۆخی خراپی به‌ڕێچوونی ژیانیان، له‌به‌رامبه‌ر سازمانی به‌رنامه و بودجه‌ی رژیم له تاران كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی خۆپیشانده‌ران، سه‌ره‌ڕای بارینی به‌خۆڕی باران و خراپ بوونی كه‌شوهه‌وا، لێره كۆبوونه‌ته‌وه تا سه‌باره‌ت به سه‌رنج پێنه‌دان به مه‌زایا و وه‌زعیه‌تی خراپی به‌ڕێچوونی ژیانی موعه‌لیمانی خانه‌نشین كرا‌و له په‌سه‌ند كردنی به‌رنامه‌ی پێنج ساڵه‌ی شهشۆمی گه‌شه‌ی رژیم ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕن. ناڕازییان خوازیاری باشتر كردنی ئاستی به‌ڕێچوونی ژیانی خانه‌نشین كراوان بوون و به‌هره‌مه‌ند بوون له ئیمكاناتیان به مافی ره‌وا و بێ ئه‌ملاوئه‌ولای خۆیان ناولێبرد.