كۆبوونه‌وه‌ی موعه‌لیمان له‌ شاره‌ جیاجیاكانی ئێران

987
به‌ پێی بانگه‌وازی پێشوو، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ١٦ی مانگی ره‌زبه‌ر، موعه‌لیمانی شاره‌ جیاجیاكانی ئێران، گه‌لێك كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.
ئه‌م كۆبوونه‌وانه‌ له‌ تاران و باقی شار و ئۆستانه‌كان له‌وانه‌: كرماشان، تۆربه‌ت حه‌یده‌رییه‌، كه‌ره‌ج، هه‌مه‌دان، ئۆستانی گولستان، مازه‌نده‌ران، خوزستان، سنه‌، سه‌قز” و چه‌ند شاری ئۆستانی فارس له‌وانه‌ شاره‌كانی “قیر و كارزین”، سه‌عات ١٠ی سه‌رله‌به‌یانی له‌ به‌رده‌م ئیداره‌كانی ئاموزش و په‌روه‌رشی رژیم ده‌ستی پێكرد. موعه‌لیمانی ناڕازی خوازیاری ئازادی موعه‌لیمانی زیندانی، چاره‌سه‌ر كردنی هه‌ڵاواردن و سه‌ركوت و دابین كردنی ماف و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون. هه‌واڵه‌كان له‌ تاران باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ مه‌ئمورانی ئیداره‌ی ئیتلاعات، پێشیان به‌ گرتنی وێنه‌ و فیلم له‌ كۆبوونه‌وه‌ی موعه‌لیمان گرت و كه‌سێكیشیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. مه‌ئمورانی رژیم له‌ ترسی ته‌شه‌نه‌ سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تی سه‌رتاسه‌ری موعه‌لیمان له‌ رێكه‌وتی ١٦ی ره‌زبه‌ر، ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی كانونی سنفی موعه‌لیمانی تارانیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
له‌ جه‌ریانی ئه‌م كۆبوونه‌وانه‌، بڕیارنامه‌ی كۆتایی به‌ بۆنه‌ی رۆژی جیهانی موعه‌لیم خوێندرایه‌وه‌. له‌م بڕیارنامه‌یه‌دا گرینگی داواكاری فه‌رهه‌نگیان به‌مجۆره‌ راگه‌یه‌ندرا:

• مافی خوێندنی به‌خۆڕایی به‌ پێی ئه‌سڵی قانونی ئه‌ساسی و راگرتنی خسوسی سازمانی مه‌دره‌سه‌كان
• ره‌فعی هه‌ڵاواردن له‌ نێو كرێكاران و كارمه‌ندانی ئاموزش و په‌روه‌رش له‌گه‌ڵ باقی كاركۆنانی ده‌وڵه‌ت
• به‌رابه‌ری ئاستی حه‌قده‌ستی خانه‌نشنین كراوان (به‌ تایبه‌ت خانه‌نشین كراوانی سه‌نه‌واتی پێشوو) له‌گه‌ڵ شاغڵین
• دانی بیمه‌ی ده‌رمانی و ته‌كمیلی هاوشانی كۆمه‌ڵگای فه‌رهه‌نگیان
• چاره‌سه‌ر كردنی هه‌ر چه‌شنه‌ هاوڵاواردنێك له‌ ئیجرای ده‌قیق و عه‌مه‌لیاتی نیزامی هاوئاهه‌نگی په‌رداحت، له‌وانه‌ به‌ندی ٥ی ماده‌ی ٦٨ی یاسای خه‌ده‌ماتی كیشوه‌ری.
• به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی یاسای خانه‌نشینی پێش له‌ كاتی دیاریكراوی فه‌رهه‌نگیان و په‌رداختی ده‌ستبه‌جێ و به‌ته‌واوه‌تی پاداشتی خانه‌نشینی
• چاره‌سه‌ر كردنی یاسه‌كانی هه‌ڵاواردن ئامێز له‌دژی هاوكارانی فه‌رهه‌نگی ژن وه‌كوو مافی خانه‌واده‌
• لابردنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تی له‌ ئاموزش و په‌روه‌رشی وڵات
• كۆتایی هێنان به‌ گوشار له‌دژی كانونی سنفی فه‌رهه‌نگیان و چاره‌سه‌ر كردنی به‌ربه‌سته‌كانی ئێستا له‌ رێگای چالاكی كانونی سنفی موعه‌لیمان و هاوكاری له‌ پێناوی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌رچی خێراتری مه‌جامعی عمومی ئه‌م رێكخراوانه‌.
• ئازادی هه‌رچی خێراتری هه‌ڵسووڕاوانی سنفی له‌وانه‌: بۆداقی، عه‌بدی، باغانی، هاشمی و بهێشتی” و راگرتنی به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی ئه‌حكامی ده‌ركراو له‌دژی ئه‌وان.