سه‌عات ١٠ تا ١٢ی نیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی مانگی ره‌زبه‌ر، له وڵام به بانگه‌وازی شورای هه‌ماهه‌نگی رێكخراوه سێنفییه فه‌رهه‌نگییه‌كان، وه‌كوو شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران، له به‌رده‌م ئیداره‌ی ئاموزش و په‌روه‌رش كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه له چه‌ند رۆژ لهوهپشهوه له رێگای جیاجیادا هه‌وڵ درا پێش به به‌شداری موعه‌لیمان و ته‌نانه‌ت هه‌ڵسووڕاوانی سێنفی له‌م كۆبوونه‌وه‌یه بگیردرێت، به‌ڵام سه‌رله‌نوێ نزیكه‌ی ٣٠٠ موعه‌لیم، بۆ پشتیوانی له هاوكارانی سێنفی به‌ندكراویان و به‌دواداچوونی ماف و مه‌زایاكانیان، به هه‌ڵگرتنی پلاكارد، سه‌رله‌نوێ نیشانیان دا كه ئه‌وان له پێناو گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان هه‌موو هه‌وڵێك ئه‌ده‌ن و ته‌سلیم نابن.